Zakaria Abdulla - Har Yadt Mawa | Lyrics

preview_player
Показать описание
زەکەریا - هەر یادت ماوە | ژێرنووس

بۆ هێشتت ببم بە خۆشەویستت
کە جێت دەهێشتم بەبێ هۆی ویستت
تۆ نەتدەزانی بەهاریش دەبەی
دڵم بەجارێ بێلانە دەکەی

برینێکی وات لە دڵ کردمەوە
تا شادی ئەوسات لەبیر بردمەوە
هەر یادت ماوە یادت ژیانە
لە یادنامەی من شیرینی گیانە
دونیاش هەر بە تۆ قەشەنگ و جوانە
ئاخ چەند جوانە

کە تۆ ڕۆیشتی من چیم بەسەرهات
ئیشق وا یاری خۆیم پێ ئەکات
ژیان لە دوای تۆ چی بەبەر ماوە
کۆشکی ئەوینم کرد بە کەلاوە
بۆ هەرلا بچم یادگاریت ماوە
هەر خەم و تاسەت بوو بە پاشماوە

#ZakariaAbdulla
#Har_Yadt_Mawa
#Daya
#2001
#Lyrics
#Kurdish_Songs
#Kurdish_Music
#Zakaria_Abdullah
#زەکەریا
#زەکەریا_عەبدوڵڵا
#زەکەریا_عبدڵڵە
#هەر_یادت_ماوە
#دایە
#ژێرنووس
#گۆرانی_کوردی
#ژێرنووسی_کوردی
Рекомендации по теме
Комментарии
Автор

٢٧/٣/٢٠٢٤ کاتژمێر ١١:٣٩شەو لە کاتی موڕاجەعەی کیمیا، وەلەساتە ناخۆشەکانی ژیان،عاقیبەدی ژیانم لەسەر ئە ماوەیە کورتەیە،انشااللە دەبتە هۆی خێر و بەرەکەتی ژیانم،لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەنننن😢❤.خواحافیز.🥲

mamsaid
Автор

ئێرە بووە بە دەفتەری یادگاری 💔٢٠٢٤/١٢/٣٠

HonyaHaval-wm
Автор

ليره زور شت نوسراوه با منيش يەک بنوسم،من باسى پالوانەک ئەکەم كە شكستى خواردبى😄
كەسەکم ناسى له سالى 10/10/2012 ئەو كات تەمەنم تەنيا 11 سالان بوو.
لگەلم بو تا 3/10/2020 ئەو كات روژى مردنى بوو.
زور بە باشى لە بيرم ديت يارى خوليكدانم هەبو لە 1/10/2020 ئەو كات هيوام دەخواست براوەبم بو ئەوى چەن پارەيەکم دەسكەويت و نشتگەريەکە بە سلامەتى تەواو بيت، دوواجار لە ياريەکە سەركەوتم بومە يەکەم كەس كە بتوانيت لە 16 يارى دا بەبى دوران يەکەم بيت له زاخو.
دواى هەمو شتەک نشتگەريەکە بە سەركەوتوى تەواو بو ( جيروەکەم ) توانى بەسەر شيرپەنجه ژماره 3 دا زال ببيت، بلام هەر لەو روژە به كرونا گيانى سپارد.
جيروەکەم بە هيوام لەو دونيايه ئەم نامە بيخوينى ئەمە 1548 روژ رويشتن بە سەر مردنى تووه، زور بەدلم خوش دەويت.
(خوا بمكوشت گەر يەک روژيش بەبى توم بەسەر بردبيت😄).
3:04

Hu.
Автор

هه‌ست ئه‌كه‌م كۆتا ڕۆژه‌كانی خۆشه‌ویستیمه‌ بۆتۆ ئیتر به‌ره‌و ڕێگایه‌ك ئه‌ڕۆم گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه‌ ماڵێك دروست ئه‌كه‌م كه‌تۆی تێدانیه‌و بێتۆیه‌ له‌م ڕێگایه‌دا ته‌نها نیم به‌ڵام زۆر هه‌ست به‌ ته‌نهایی ئه‌كه‌م چونكه‌ تۆم له‌گه‌ڵ نیت خۆزگه‌ ده‌كرا لێره‌بایت و ده‌سته‌كانت گرتبام پێكه‌وه‌ ئه‌م ڕێگامان ته‌واو كردایه‌ گه‌ر ده‌تزانی له‌گه‌ ڵ تۆ ته‌واو كردنی ئه‌م ڕێگا. چه‌ند جوان ده‌بوو ئه‌وه‌ ئێستا ده‌هاتی به‌ڵام وجودت نیه‌و نایه‌ی ئیتر له‌ یاده‌كانت و یادگارێكانت زیاتر هیچی كه‌م بۆ نامێنێته‌وه‌ ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بۆجارێكیش ده‌ستم نه‌گرتی . بۆنم نه‌كردی و ماچم نه‌كردی سه‌یری چاوه‌كانم نه‌كردی كه‌ ده‌بوو هه‌موو قساكانی دڵم پێوتبای ئه‌و قسانه‌ی كه‌وه‌كوو ده‌ریایه‌ك هه‌ڵده‌قوڵان له‌ناخمدا زۆر كه‌م ناسیتم هێنده‌ كه‌م كه‌ فرسه‌تی نه‌دا قسه‌كانی دڵمت پێبڵێم به‌ڵام ته‌مه‌نێك له‌دڵمدا وه‌ك و دره‌ختێك ڕه‌گت ده‌مێنی جوانترین نهێنی ژیانم

media
Автор

هەر ئەوەنە ئەللێم ئەیدەمە دەست خوا ئیشەلا خوا حەقی منی لەم دنیا لێ بکاتەوە ئیشەلا

doblerkurd
Автор

ئەو کەسەی من خۆشمئەوێت لەپۆلا ناوی یادە چار جارە من گوێ بۆ ئەم گۆرانیە ئەکەم زۆرم خۆشئەوێ هەر یادیشی ئەمێنێ دونیاش هەر بەوە قەشەنگو جوانە هەر یادی ماوەو ئەشمێنێ خۆشمئەوێت بژیت تۆش

nigarkamal
Автор

زور ئارةزووم كرد كة بوي بو من 4:59 بةلام لةوانةية لة ژياني يةك بوين بةلام لةچارةنوسي يةك نةبوين ❤️‍🩹

SuSu-lpuj
Автор

2nd of May, 2023, Poznan, Poland
Listening to this masterpiece in the dorms and recalling some amazing memories.

mohammedyasin
Автор

23/3/2024 ڕەمەزانە بۆنانی پارشێو هەڵساوم ئێستا نوێژی بەیانی دەکەم🖤😢

acfhvxsxsh
Автор

ئەزانم ئەم ڕۆژانەم زۆر ناخۆشە زۆر بێزارم 💔بەڵام ڕۆژێک دێت یادی دەکەم 😢خوایە گیان ئەو بارە قورسەی سەر شانم سووک بکەیت 🥺أمین 🤲

rayan
Автор

شەوی رەمەزانە شەوە بیرم لە کەسئ ئازیز کردوە ئەم گؤرانیە هاتە مێشکم هەر یادد ماوە☹️🫤

کانیکانیهەژار
Автор

بۆ یادگاری: 10\3\2024 شەوی جومعەیە زۆر ساردە و لە دەرەوەم حەرەسی ماڵێکی دەوڵەمەندم لەم شەوەدا داوا لە خوای گەورە ئەکەم ئەو شتانەی لە ڕابردوو بەسەرم هاتووە لە بیری کەم ژیانێکی نوێ دەسپێ بکەم نامەوێت بەم شێوەیە بڕوا زۆر سەختە بۆم بێدایکی❤

zhyarl
Автор

رەمەزانە و یادی تۆ و تەنهایی بێنازیو بێکەسی لە ئەلمانیا 23:37 time
29/3/2023😢
Miss you mom ❤

ahmadkalary
Автор

بۆ یادگاری
لە داخیلی کۆیە رۆژانێکی زۆر سەخت تێدەپەرێنم 2023/11/9😅💔

frishtahunar
Автор

هەر یادت ماوە ، مانگی یەکەم بوو موچەم وەرگرت رۆژی دووشەمە ویستم برۆمەوە بە باوکمی نیشان بدەم بڵێم ئەها باوکە مووچەم وەرگرت بەڵام ئەو رۆژی چوار شەم کۆچی دوای کرد فریا نەکەوتم ، شەوی ٩/٧/٢٠١٩ تەلەفۆنێک هات و دایچەلەکاندم وتی باوکم رۆی باوکم رۆی ئێستش تێلم بۆ یەت لە ماڵەوە دەترسم و بە ترسەوە مۆبایلەکە هەڵدەگرم 💔 ٥/١١/٢٠٢٣

dlovanrawf
Автор

ئەوە 2025هات وەرە تاقەتت هەبی دیسان دەست بە ژیان بکەیەوە بەڕاستی زۆر سەختە🥰💔.

Narmoo
Автор

3:01
وام زانی ئەو جیاوازە لە کوڕەکانی دی و بە ڕاستی منی خۆش دەوێت بەس حەیف هەزار حەیف 💔

sarahassan
Автор

ئای یادی بەخێر ساڵو نیوێک لەمەو پێش لەگەڵ هاوڕێکانما بەیەکەوە گۆێمان لەم گۆرانییە ئەگرت بەڵام بەداخەوە دوای چەند مانگێک ئەو دوو برادەرە ئەزیزەم کە برای یەکتر بوون بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستیا بۆیە لەو ڕۆژەوە ئەم گۆرانیە بۆتە یادگارییەکی تاڵ بۆ من و برادەرەکانی کەشم ڕۆحتان شاد بێت ئیشەڵا پەیوەند و بەیاد💔✨

sma
Автор

وای مە حاڵی من سەعات ٣:٠٠ شەوا بە دیار جگەرەیەکەی دەستم دانیشتوم گوێ لەو گۆرانییە ئەگرم کە هەموو شەوێک بە دەنگە عسازەکەی بۆی ئەوتم... دوای ٢ ساڵ دابڕاان هەموو شەوێکم بەم گۆرانییەی ڕۆژ ئەکەمەواا. هەر یادت ماوە😄

paiwasthsen
Автор

ئەو خۆشویستنەی ئەیدەی بە یادگارییەکانی ئەو بیدە بە خۆت. شایەنی لەوە زیاتری، ڕاستە ئەو جێی هێشتووی لێرە، و ئەو گەیشتووە بە شوێنی خۆی، ئێستا کاتی ئەوەیە تۆش ڕێگەکەی خۆت بگۆڕی و هەنگاو بنێی بۆ وێسگەی داهاتووت. چاوەڕێی چیت؟

bzhikurdistan