adnan karim - saqi/basta (zhernus)

preview_player
Показать описание
adnan karim
albumi baday gulrang
saqi/basta
honraway hemn
Рекомендации по теме
Комментарии
Автор

خوا قەزای شاعر و نوسەر، هێمنی گەورە ،
خوا قەزای ، هونەرمەندی گەورە عەدنان کەریم ،
دەسی عازفەکان خۆشبێ ،
سووپاس بۆ خاوەنی چەناڵ کە ئەم بەرهەمە جوانەی بڵاوکردۆتەوە 😍😍😍😍❤❤❤❤ .

asonm
Автор

Adnan Kerîm - Saqî Beste

Saqîya wa badewa, wa badewa
Rû le lay min ke be camî badewa
Muşterî wek min le meyxanê kemin
Zorbeyan şad û bekeyf û bê xemin

Mey helala bo minî wêrane mal
Bo minî ser geşte, û rût û recal
Bo minî ba bir dilay girde neşîn
Bo minî dil pir le nasor û birîn

Bo minî aware û dûre weten
Bulbulî bê beş le gulzar û çemen

Nabê qet naley cûdayî bê eser
Ca çiney bîke çi piyawî der be der
Boye nalem têkelî ney kirdûwa
Şîwenêkem pêye ney, ney kirdûwa
Lêm gerê ba derbirim sozî derûn

Lêm gerê ba helwerênim eşkî rûn



Çavkanî
Gotinên Stranan

medaymed
Автор

‎ساقییا! وا بادەوە, وا بادەوە
‎ڕوو لەلای من کە بە جامی بادەوە
‎موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
‎زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێخەمن
ھێمن گيانن🖤

govand
Автор

1/11/2020
daxli koya
jawman mam nawanda
barca dora😂
with basm u mstafa, havalish nahatya😐
biry awesh akam😟💔

umedismail
Автор

Bo la iTunes stores natwanm bedozmawa!!!!???

VivoVano
Автор

ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە

ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە

موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن

زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن

مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان

مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟!

ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە

لێی حەرامم بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە

ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە

لێی حەرام بێ ئەو کەسەی رەنگ زەرد نییە

بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ

بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنی؟!

بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە

بێ خەمێک بیخواتەوە، زۆردارییە

بۆ کەسێکە مەی، دڵی پڕ بێ لە داخ

بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟!

ئەو کەسەی بێکەس نییە و خانە خەراب

دەک بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب!

ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان

ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و بڕک و ژان

ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم

شانی دانەخزا لە بن باری ستەم

ئەو کەسەی ھەستی بە زۆرداری نەکرد

تیخی زۆرداری برینداری نەکرد

ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا

ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا

ئەو کەسەی نەیبینی ھاتی دوژمنی

تیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی

ئەو کەسەی ھێندە نەبوو زویر و زگار

وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار

ئەو کەسەی نەیھاڕی بەرداشی زەمان

ئەو کەسەی ((زیڕەی نەگەییە ئاسمان))

ئەو کەسەی دووری عەزیزانی نەدی

تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی

تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت

لێی نەگیرا دەور و پشت و چوار تەنیشت

ئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر رما

شەو بە نیازی کەیف لە ماڵی خۆی نەما

بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ؟

شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ!

ئەو کوڕەی ھێشتا لە ژوانێ ڕێی ھەیە

سەیرە زۆر سەیرە کە ئالوودەی مەیە

ئەو کەسەی راوی نەنێن لێرە و لەوێ

ئەو کوڕەی ماچی کچانی دەس کەوێ

ئەو کوڕەی دۆی داوەتی دەستی دەنێ

بێتە ئێرە، چۆنە ھەی دێی ناکەنێ؟

ئەو کەسەی ((دەستی لە مەمکان گیر ببێ))

ئەو کەسەی ((تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ))

ئەو کوڕەی کیژێک بەرەو ڕووی پێکەنێ

ئەو کەسەی ھەر سووکە ئاوڕێکی دەنێ

ئەو کەسەی پەنجۆڵە بکوشێ جار و بار

ئەو کەسەی دەستی بگاتە گەردنی یار

ئەو کەسەی رامووسێ کوڵمەی تاس و لووس

ئەو کەسەی تێی ھەڵنەدابێ چارەنووس

ئەو کەسەی بمژێ خوناوەی گەردەنێ

کوفرە یەک قەترە شەرابی گەر دەنێ

ئەو کەسەی ئاسوودەوو خۆش رایبوارد

قەت خەمی یەخسیری کۆیلانی نەخوارد

یەک لە ماڵێ چاوەڕێی بوو بێتەوە

دەرکی نێوە ماڵێکی لێ بکرێتەوە

خەم ڕەوێنێک گوێ بداتە رازی ئەو

نازەنینێک بێ بکێشی نازی ئەو

بگرێ پەنجەی نەرم و نۆڵی ناسکێ

بۆی کرابێتە سەرینێ، باسکێ

ھەیبێ ھێز و گورد و تین و تاو و گوڕ

رۆژگاری ڕەش نەبێ، بەختی مکوڕ

ئەو کەسە جێگای لە مەیخانێ نیە

ئەو کەسە بادە و شەرابی بۆ چیە؟
مامۆستا هێمن

rebenkalary
Автор

سڵاوبۆئەم دەنگەبەسۆزە،
سڵاولەمام هێمن وهونراوەی
خۆش وکەم وێنەی

omerbrusk
Автор

شیعره‌كه‌ هی هێمن موكریانی بێت و ده‌نگ و ئاواز هی مامۆستا عه‌دنان كه‌ریم بێت هه‌ر ئه‌و شاكاره‌ی لێ ده‌ره‌چێ ❤

mansuorqader
Автор

2020/like kan
boya nalam tekale nae krdwa shewanekm

waveriver