Westpenus - Rewend [Official Audio]

preview_player
Показать описание
Lyrics: Original Babo
Music: Original Babo

Follow Westpenus for more updates:

Mix, Mastering: Original Babo
Artwork: Siamak Graphist
Motion Designer: Roni Ekinci

=============================

Follow us for more:

Red Music Digital on social media

=============================

℗ 2024 Red Music Digital UG
Рекомендации по теме
Комментарии
Автор

بژیت دوای ٦ مانگ چاوەڕوانی و وەک یەکەم تراکی ئاڵبومی نوێ زۆر باش بوو بمێنی🔥🔥🔥✌️

Yadte
Автор

Ji dûrve ez xûya dikim bê mirûz û reşik
Ji nêzde tu nas bike'
tu yê ji min hez bik

Amedsporfan
Автор

بیری بەرهەمە بەهێزەكانی پێشوو ئەكەم و ئەو هەموو فیتە مەزنەكان

rapikurdi
Автор

تەنها ئەتوانم بەڵێم شاز بوو بەڕاستی شاز بوو ❤🎉

gfyrxym
Автор

چەن بەرهەمێكی تایبەتە ، لەهەر خەونێك هەڵەسێ لە شوێنێك و لە دورگەیەكە ، ئەوەی بەباشی تەركیز نەكات نازانێ چی بەرهەمێكی مەزنە ، نایابی بەرهەمەكە ئەوەیە بەئاسانی خەڵك لێی تێ ناگات ، ئەم بەرهەمانە هاو ئاست و نایابتر لە بەرهەمەكانی ئەرتێش و میلادن ، جوانی ئەمە لەوەیە كە شتێكی جیاواز تایبەتە ، ڕاپی كوردی لەم ساڵانەی ڕابردوو شتانێكی زۆر سەیر و نایاب دەردەكەن ، هەروەها ئەمە یەكەم بەرهەمی ئەڵبومەكە بێت ئەبێ بەرهەمەكانی تر چۆن بن ؟ پێشبینی ئەكەم بەرهەمی داهاتوو فیت ئەرتێش یان فیتی حۆسەین بێت ، چونكە هەست بە گەرانەوەیەكی گەرم و گور ئەكەم ، یەلە گوێگرانی ڕاپی كوردی كەمێك ئەكتیڤ و چالاك بن و بۆنی شتی زۆر نایاب دەكەم بەڕێوە بێ

rapikurdi
Автор

رەوەند

دەستەکانم بەرز کرد ووتم، هیچم پێنیە تا بەیانی چۆن ئەبێ؟
رووی گەراند تەماشای کرد، ووتی سەرەتایە دەبێت سەبرت هەبێ
یەک قسە لە من یەک قسە لە ئەو,
گووتی خۆر دەردەکەوێت لە کۆتای شەو،
من هەستێکی نامۆ و ماندوو، لە نێوان قسەکانی هەستام لە خەو!
تەنیا لە مالێکی سەرسام! کە وێنەی سەر دیوار قسەی دەکرد!
لەو دیوی پەنجەرەکەم بینی کە پشیلە بۆ سەگ سووجدەی دەبرد!
بۆیە باوەرم پێنەکرد، زانیم خەونە، لەو مالە نەوەستام
باوەری تەواو بە خۆم هەبوو، تا چاوم گرتەوە لە خەو هەستام!
لە کۆمەلەی ئالفا سنتاوری! وایان دەزانی من خوام!
بۆنەوەری رەنگ شین و پاشکەوتوو، من بە ئالفا دەدوام
هەسارەی رەنگەکان! کە چەپ و راستی هەردوولای خۆر بوو!
من دووبارە چاوم کردەوە، لەسەر زەویم، ئەه ئەویش خەون بوو!!!
ئاسمان هەمووی داپۆشراوە، مرۆڤەکان لە ژێر زەوی دەژین!
من سەربازی زەوی یەکگرتووم
بو فرۆکە بەرەو تایتان دەچین! (تایتان یەکێکە لە مانگەکانی هەسارەی ساتۆرن)
یورووپا لە ژێر مەترسی هێرشە! ( یورووپا یەکێکە
لە مانگەکانی هەسارەی جووپیتەر)
سەرمای تووند هیچ کاریان تێ ناکات!
مرۆڤەکان بەهێز و یەکگرتوون! نە کەس دەست بۆ سنووری ئێمە نابات!
بە دەنگی ئاو لە خەو هەستام! بەحری شین! دەنگی بالندەکان،
وەک ئەوەی، ژیانێکی نوێ خوا پشکەش دەکات بە مرۆڤەکان
هیچ کەم نیە، هەموو شتێک هەیە،
بەڵام بەو حالەش هەر زیادم دەوێ
مرۆڤەکان تێربوونیان نیە، ئەمە ئەو شتە نیە کە خوا دەیەوێ،
دەنگی شمشێر چاوم کردەوە! گووتی هەستە، ئێستا زۆر نووستووی!
تاوانباری بە دزینی خەراج، ئێستا ئەو کەسەی کە ئاو بردووی!
منیان گرت، برد بۆ شەریعەت!
گووتیان بە فەرەعوون بدە بەیعەت
رازی نەبووم حۆکمی سێدارە، درا بە من لە خەو هەستام دووبارە!

کۆرس

ژیان دەرۆت بەلام چۆن چۆن چۆن ؟
خەمەکانت دەبن کۆن کۆن کۆن!
هیچ نابەم تەنیا خۆم خۆم خۆم!
بۆیە گرنگ نیە بۆم بۆم بۆم!

ژیان دەرۆت بەلام چۆن چۆن چۆن ؟
خەمەکانت دەبن کۆن کۆن کۆن!
هیچ نابەم تەنیا خۆم خۆم خۆم!
بۆیە گرنگ نیە بۆم بۆم بۆم!

نە هیچ نەماوە دوو مەترە
پێم بڵێ ئێستا لە سەر چی شەرتە؟
سەبرت هەبێت، ئێستا دەگەین بەو خەزینەی هەمێشە چاوەری بووین،
دەبێت دوو مەتریتر قۆلتر بکێلین، کەس باوەری پێ نەبوو، بۆیە هەموویان چوون!
دەرمانهێنا، لە پێشمانە، خەریکین دابەش دەکەین بە دووانە؟
هەلیگرە با برۆین بەرەو شار! من لە پێش، ئەو لە پاش، لە سەرشانە!
شەو تاریە چاو دیار نیە، بەرزی و قۆلایی دەرۆین بەروە شار،
هەردوومان هێمن و بێدەنگین، هەستێکی زۆر خۆشە، بەڵام بێزار!
لەبیردا خۆم دەولەمەند دەبینم، دوونیایەک دوور لەوەی کە بینیومە!
هێشتا هەر لە نیوەی رێگام هەزار پلان بۆ بەیانی چنیومە!
لە تەنیشت ئاو بە دواای شتێک بوو! وام زانی شتێکی بزر کردووە!
سیلاحی سوار کرد، بە تووندی ووتی راوەستە!!! بەڵام رانەوەستام،
ئەمجارە هەستێکی زۆر نامۆ، تەقەش لەمن کرد لە خەو نەهە……..!!!

Azhwan-swara